به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە سێهەمین رۆژی یاریەکانی ئۆلەمپیکی 2020ی تۆکیۆ 82 مەدالیا لە نێوان وەرزشکارانی وڵاتان دابەشکرا کە زیاترین مەدالیا پشکی وەرزشکارانی چینی بوو .
وەرزشکارانی ئەمریکیش کە رۆژی یەکشەممە هیچ مەدالێکیان لە یاریەکانی ئۆلەمپیک دا وەدەست نەهێنابوو ، رۆژی دوشەممە توانیان 10 مەدالیا بەدەست بێنن .
لە کۆتایی رۆژی سێهەم دا ، کاروانی وەرزشیی ئێرانیش بە مەدالی زێڕی جەواد فروغی کەوتە ریزی یازدەهەم .
بە پێی هەواڵێکی دیکە ، وەرزشکاری ئۆزبەکستانی و رێکۆردداری ئامادەبوون لە ئۆلەمپیک ، خانەنشینیی خۆی راگەیاند .
ئوکسانا چۆسۆیتینا ، وەرزشکاری 46 ساڵەی هەڵگری مەدالیای زێڕی ئۆلەمپیک لە ساڵی 1992و سێ مەدالیای زێڕی جیهان لە لقی ژیمناستیک لە جیهانی وەرزشی پاڵەوانەتیی ماڵاوایی کرد .
342/